كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

داوا لە رێكخراوی تەندروستیی جیهانی دەكرێت سنوورێك بۆ تیك تۆك دابنێت

دامەزراوەیەكی نێودەوڵەتی داوای لە ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی دەكات رێگری بكات لەو هەواڵە ناڕاستانەی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تیك تۆك بڵاو دەبنەوە.

رێكخراوی "نیوگارد" كە دامەزراوەیەكی نێودەڵەتییە و چاودێری هەواڵە ناڕاستەكان دەكات لە ناو ئینتەرنێتـدا، لە تازەترین راپۆرتی خۆیاندا ئاماژەیان بەوە كردووە لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تیك تۆكدا هەواڵی ناراست لەسەر پەتای كۆرۆنا بڵاو دەكرێتەوە و ئەوەی جێگای نیگەرانییە هەندێك لەو هەواڵانە سەرووی 9 ملیۆن بینەریان هەیە.

ئەم رێكخراوە لە راپۆرتەكەدا نووسیویەتی كە حكوومەتی بەڕیتانیا و رێكخراوی تەندروستی جیهانیان لەمبارەیەوە ئاگادار كردووەتەوە، پێویستە سنووێك بۆ ئەو هەواڵە ناراستانە دابنرێت كە زانیاری هەڵَەیان لەسەر كۆرۆنا تێدایە.