بە هۆی درامایی squad game خواست لەسەر فێربوونی زمانی كۆری لە زیادبوونە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

بە هۆی درامایی squad game خواست لەسەر فێربوونی زمانی كۆری لە زیادبوونە

 

بە پێی هەواڵێكی ماڵپەری (ئەلعەرەبی) خواست لەسەر فێربوونی زمانی كۆری لە زیادبووندایە لە دوای پەخشكردنی درامای squad game.

درامای squad game ماوەی مانگێكە لەسەر كەناڵی نێتفلێكس پەخش دەكرێت، بە گوتەی بەرێوەبەری كەناڵی نێتفلێكس پێشبینی دەكرێت دراماكە لە داهاتوودا ببێتە یەكێك لە پڕ بینەرترین دراما لە كەناڵەكەیان.

ماڵپەری (ئەلعەرەبی) ئەوەشی خستووەتە روو کە لە دوای نمایشكردنی ئەو درامایە خواست لەسەر دابەزاندنی ئەپلیكەیشنی دولینگو لە زیادبوونە كە ئەپلیكەیشینێكە لە رێگەیەوە فێری زمانی كۆری دەبن.

ماڵپەرەكەی ئاماژەشی بەوەداوە كە 76%ی ئەوانەی خواستی فێربوونی زمانی كۆری دەكەن خەڵكی بەریتانیان و 40%یشیان خەڵكی ئەمریكان.