چەند بڕیارێك بۆ گەشتكردن لە رێگەی فڕۆكەخانەوە دەردەكرێن
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

چەند بڕیارێك بۆ گەشتكردن لە رێگەی فڕۆكەخانەوە دەردەكرێن

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی لەبارەی گەشتكردن لە رێگەی فڕۆكەخانەوە هاووڵاتییان لە چەند رێكارێك ئاگادار دەكاتەوە. 

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی، لە ئاگادارییەك كە كۆپییەكی بۆ (باسنیوز) نێردراوە، ئاگاداری هاووڵاتییان و کۆمپانیاکانی هێڵی ئاسمانی دەکاتەوە "ئەگەر کەسێک بیەوێت گەشت بکات، ئەگەر ڤاکسینیشی وەرگرتبێت پێویستە پشکنینی کۆرۆنا بکات، بەڵام ئەگەر کەسێک لە دەرەوەی وڵات بگەڕێتەوە و ڤاکسینی وەرگرتبێت، پێویستی بە پشکنین نییە".

ئاماژە بەوەش كراوە بۆ ڕۆیشتن  لە رێگەی فڕۆكەخاتەوە لە کاتی گەشتکردن، "ھاووڵاتی پێویستە پێش کەمتر لە ٧٢ کاتژمێر، پشکنینی کۆڤید ١٩ی کردبێت و بە «negative» دەرچووبێت، بۆیە لەکاتی ڕۆشتندا تەنھا بە وەرگرتنی ڤاکسین ڕێگەپێدانی گەشتی پێنادرێت، بەڵکوو پێویستە پشکنینی (PCR)ی لە یەکێک لە نەخۆشخانە حکوومییە ڕێگەپێدراوەکان کردبێت، بە پێچەوانەوە بەپێی ڕێنماییەکان فڕۆکەخانە ھیچ پاساوێک قبووڵ ناکات بەوەی ھاووڵاتی پێشتر لە وڵاتی دەرەوە ھاتبێتەوە ڕێگەی پێدراوە یا نا ئەوە بەرپرسیارێتی فڕۆکەخانە نییە".

پەیوەست بەو كەسانەی لەڕێگەی فڕۆكەخانە دەگەڕێنەوە سلێمانی و هەرێمی كوردستان لە راگەیاندراوەكە هاتووە: "بۆ ئەو ھاووڵاتییانەی دێنەوە دەبێت بەڵگەی پشکنینی «negative» یان بەڵگە (کارت)ی وەرگرتنی ھەردوو ژەمی ڤاکسینی ھەڵگرتبێت ڕێگە پێدراوە و بە ئاسایی داغڵی ھەرێمی کوردستان دەبێت، و ئەو کەسانەی ھیچ بەڵگەیەکیان پێ نەبێت، لەکاتی ھاتندا وپێش داغڵ بوونی تیمەکانی تەندروستی لەناو فڕۆکەخانەدا، پشکنینی (PCR)یان بۆ ئەنجام ئەدەن". 

دەقی ئاگادارییەکەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی:

لەبەر ڕۆشنایی بارودۆخی ئێستای کۆڤید ١٩ و بوونی ڕێنمایی جیاواز لە وڵاتانی دەرەوەی عێراق و پرسیارکردنی زۆری ھاووڵاتییان ھەموو لایەک ئاگادار دەکەینەوە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی پابەندی جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنایە لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ھاووڵاتییان لەکاتی ڕۆیشتن یاخود گەڕانەوە لە گەشتکردن، پێویستە لەژێر چاودێری تیمەکانی تەندروستیدا بن، لێرەدا جەخت دەکەینەوە کە ھێڵە ئاسمانییەکان و کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی بەرپرسن لە ئاگادارکردنەوەی ھاووڵاتییان لە ناوەوە و دەرەوەی ھەرێم لە ھەر ڕێنمایەک کە لە وڵاتانی دەرەوە جێبەجێ دەکرێت، و پێویستە پێشوەختە ھاووڵاتییانی لێ ئاگادار بکەنەوە، لەو ڕوانگەیەشەوە بە باشمان زانی ھاووڵاتییانی بەڕێز لە جێبەجێکردنی ئەم ڕێنماییانەی خوارەوە ئاگادار بکەینەوە :

١- بۆ ڕۆشتن : لە کاتی گەشتکردن، ھاووڵاتی پێویستە پێش کەمتر لە ٧٢ کاتژمێر، پشکنینی کۆڤید ١٩ ی کردبێت و بە «negative» دەرچووبێت، بۆیە لەکاتی ڕۆشتندا تەنھا بە وەرگرتنی ڤاکسین ڕێگەپێدانی گەشتی پێنادرێت، بەڵکوو پێویستە پشکنینی (PCR)ی لە یەکێک لە نەخۆشخانە حکوومییە ڕێگەپێدراوەکان کردبێت، بە پێچەوانەوە بەپێی ڕێنماییەکان فڕۆکەخانە ھیچ پاساوێک قبووڵ ناکات بەوەی ھاووڵاتی پێشتر لە وڵاتی دەرەوە ھاتبێتەوە ڕێگەی پێدراوە یا نا ئەوە بەرپرسیارێتی فڕۆکەخانە نییە.

٢- بۆ ھاتنەوە: ئەو ھاووڵاتییانەی بەڵگەی پشکنینی «negative» یان بەڵگە (کارت)ی وەرگرتنی ھەردوو ژەمی ڤاکسینی ھەڵگرتبێت ڕێگەپێدراوە و بە ئاسایی داغڵی ھەرێمی کوردستان دەبێت، و ئەو کەسانەی ھیچ بەڵگەیەکیان پێ نەبێت، لەکاتی ھاتندا وپێش داغڵ بوونی تیمەکانی تەندروستی لەناو فڕۆکەخانەدا، پشکنینی (PCR)یان بۆ ئەنجام ئەدەن.

 تێبینییەکان:

١- کۆمپانیاکان بەرپرسن لە پێدانی زانیاریی پێویست بە ھاووڵاتییان کە لەسەر ھێڵەکانیان گەشت دەکەن و بەرپرسیاریێی ھەر کێشەیەک بەدەر لەو خاڵانەی سەرەوە دەکەوێتە ئەستۆیان.

٢- سەبارەت بە منداڵان تا تەمەنی (١٠) ساڵ پێویستە تیمەکانی تەندروستی لەگەڵ نوێنەری ھێڵە ئاسمانییەکان ھەماھەنگ و ڕاوێژ بکەن لەبەر رۆشنایی ئەو ڕێنماییانە کە لە وڵاتانی دەرەوە دەرچووە سەبارەت بە ڕێگە پێدان یان ڕێگری کردن لە سەفەرکردنی ئەو منداڵانە بۆیە جەخت دەکەینەوە فڕۆکەخانە بەرپرس نییە لە ڕێگرتنی منداڵان لەلایەن ھێڵە ئاسمانییەکانەوە .

لەگەڵ ڕێزدا

ھیوای سەفەری خۆش و تەندروستی باش بۆ ھەموو لایەک دەخوازین

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی