كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

هونەرمەندێکی ناوداری سوریا لە هەولێرە

 

بەمەبەستی بەشداریكردنی لە درامایەكی تەلەفزیۆنی، گەورە ئەكتەری ناوداری سوری میلاد یوسف، گەیشتە شاری هەولێر.

میلاد یوسف، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا بۆ كەناڵی (rt online) ی عەرەبی دەڵێت: "هاتنمان بۆ شاری هەولێر بە مەبەستی بەشداریكردنە لە درامایەكی تەلەفزیۆنی بەناوی (لیلە سقوت) كە ناوەڕۆكەکەی باس لەو ئەو كاتانە دەكات كە رێكخراوی داعش شاری موسڵی داگیر كرد".

میلاد دەڵێت: "دراماكە كارێكی زۆر گەورەیە و ژمارەیەكی زۆر لە هونەرمەندە بەناوبانگە عێراقییەكان و میسرییەكان بەشدارییان تێدا كردووە".

سەبارەت بە رۆڵی خۆشی لە دراماكە ئەم هونەرمەندە سورییە رایگەیاند: "رۆڵی من لەو درامایە رۆِڵی كوڕێكە بەناوی (سەمیر) كە پێش هاتنی داعش چەندان خەونی هەیە، بەڵام لە گەڵ داگیركردنی شاری موسڵ ئەو خەونانەی لە ناو دەچن".