كۆمیسیۆن رێژه‌ی به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردن راده‌گه‌یه‌نێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

كۆمیسیۆن رێژه‌ی به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردن راده‌گه‌یه‌نێت

 

كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ عێراق، ڕێژەی رێژه‌ی به‌شداری ده‌نگده‌ران له‌ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی گشتیی عێراق راده‌گه‌یه‌نێت.

به‌ گوێره‌ی لێدوانی فه‌رمی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ عێراق رێژه‌ی به‌شداری له‌ هه‌رێمی كوردستان بەم شێوەی خوارەوە بووە:

هەولێر 43%
سلێمانی 38%
دهۆک 52.2%

كاتژمێر 07:00ـی به‌یانیی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 10/10/2021، پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی گشتی له‌ عێراق ده‌ستی پێكرد و تا كاتژمێر 06:00ـی ئێواره‌ به‌رده‌وام بوو، له‌گه‌ڵ ته‌واوبوونی ماوه‌ی ده‌نگدان، پرۆسه‌ی ژماردن و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان ده‌ستی پێ كرد و كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنی عێراقیش ڕایگه‌یاندووه‌، كه‌ دوای 24 كاتژمێر له‌ ته‌واوبوونی ماوه‌ی ده‌نگدان، ئه‌نجامی ده‌نگدان ڕاده‌گه‌یه‌نێ.