كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

لێژنەی ئەمنیی پارێزگای هەولێر: هه‌ر كه‌سێك ته‌قه‌ بكا ده‌ستگیر ده‌كرێ

 لێژنەی ئەمنیی پارێزگای هەولێر ئاشكرای دەكات، دوای کۆتایی هاتنی پڕۆسەی دەنگدانی تەقەکردن بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە و هەر کەسێک تەقە بکات لەلایەن هێزە ئەمنییەکان دەستگیر دەکرێت.

لێژنەی ئەمنی پارێزگای هەولێر له‌ راگەیاندراوێكدا، بڵاوی كردەوە: "ئاگاداری گشت هاوڵاتییانی سنووری پارێزگای هەولێر دەکەینەوە، دوای کۆتاییهاتنی پڕۆسەی دەنگدانی گشتی و دەرکەوتنی دەرئەنجامە سەرەتاییەکان، تەقەکردن بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە و هەر کەسێک تەقە بکات بە دڵنییایەوە لەلایەن هێزە ئەمنییەکان دەستگیر دەکرێت و لە ئێستاشدا لە گشت شوێنەکان بڵاوە بەهێزەکانی ناوخۆ کراوە و لە حاڵەتی ئامادەباشیدان، هەرکەس و لایەنێک یاساشکێنی بکات دەستگیر دەکرێت و ڕادەستی دادگا دەکرێ و بەتوندی سزا دەدرێت".

لێژنەی ئەمنیی پارێزگای هەولێر، ئەوەشی خستووەتە ڕوو: "سوپاس و دەستخۆشی بۆ سەرجەم هێزەکانی پۆلیس و ئاسایشی ناوخۆ کە پلانی ئەمنی پارێزگای هەولێر وەک چۆن داڕێژرابوو جێبەجێکرا و هیچ گرفت و لەمپەرێک نەهاتە پێش، لێرەشەوە زۆر سوپاس بۆ هاوڵاتییانی سنووری پارێزگای هەولێر کە وەک هەمیشە هاوکار و هەماهەنگ بوون".