كۆمسیۆن: ئەمڕۆ هەڵبژاردن لە پارێزگای هەولێر بە باشترین شێوە بەڕێوە چوو
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

كۆمسیۆن: ئەمڕۆ هەڵبژاردن لە پارێزگای هەولێر بە باشترین شێوە بەڕێوە چوو

بەرپرسێكی كۆمسیۆن ڕایگەیاند، پرۆسەی هەڵبژاردن لە پارێزگای هەولێر بە باشترین شێوە بەڕێوە چوو، نە پێشێلكاری هەبووە، نە هێرشكردن بۆ سەر بنكەی دەنگدان، نە شكاندنی ئامێری دەنگدان و نە كێشەی ئەمنییش.

دوای كۆتاییهاتنی پڕۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، ئەحمەد مازن سامەڕایی، گوتەبێژی ئۆفیسی هەولێری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "ئەمرۆ هەڵبژاردن لە پارێزگای هەولێر بە باشترین شێوە بەرێوە چوو، نە خروقات هەبوو، نە هێرشكردنە سەر بنكەی دەنگدان، نە شكاندنی ئامێری دەنگدان و نە كێشەی ئەمنییش، كەشوهەوای هەڵبژاردن زۆر زۆر باش بوو".

ئاماژەی بەوەش دا: "كارمەندانی كۆمسیۆن زۆر هەستیان بە ئاسوودەیی كردووە، چونكە هیچ كێشەیەك نەبووە و هیچ فشارێك لەسەر كۆمسیۆن نەبووە".

گوتەبێژی ئۆفیسی هەولێری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان جەختی كردەوە: "ئەوەی بەیانییش رووی دا كە هەندێك لە ئامێرەكانی دەنگدان لەكار كەوتبوون، هەمووی چارەسەر كرا، تەنانەت لە دوای نیوەڕۆوە هیچ ئامێرێك لەكار نەكەوت و دەنگدەران بە ئاسوودەیی دەنگی خۆیان داوە".

پێشتر ئەحمەد مازن سامەڕایی ئەوەی بە (باسنیوز) ڕاگەیاندبوو کە هیچ سەرپێچییەک نییە و هیچ سکاڵایەک تۆمار نەکراوە و هیچ سکاڵایەکیش بۆ ئۆفیسی هەولێری کۆمسیۆن نەچووە.