كۆمسیۆن: ماوه‌ی دەنگدان درێژ ناکرێتەوە و کاتژمێر شەشی ئێوارە کۆتایی دێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

كۆمسیۆن: ماوه‌ی دەنگدان درێژ ناکرێتەوە و کاتژمێر شەشی ئێوارە کۆتایی دێت

 سەرۆکی ئەنجوومەنی کۆمسیاران، ئاشكرای دەكات، وادەی  دەنگدان درێژ ناكرێتەوە و كاتژمێر شەش تەواو دەبێت.

حاكم جەلیل عەدنان، سەرۆکی ئەنجوومەنی کۆمسیاران، بە ئاژانسی فەرمیی عێراقی راگەیاند: "بە هیچ شێوەیەک پڕۆسەی دەنگدان درێژ ناکرێتەوە و کاتژمێر شەشی ئێوارە کۆتایی دێت و ئامێرەكانی دەنگدان لەو كاتژمێرەدا ئۆتۆماتیكی دەوەستن".

ئاماژەی بەوەش دا: "کۆدەنگی هەیە لەسەر ئەوەی ڕێکارەکانی کۆمسیۆن و پرۆسەی دەنگدان زۆر بە باشی بەڕێوە دەچن، تاوەكوو ئێستا سێیەكی دەنگدەران بەشداریان لە دەنگدان كردووە ."

جەلیل عەدنان گوتیشی: "هیچ لەکارکەرکەوتنێک لە ئامێرەکانی دەنگداندا نەبووە و ئەو هەڵەیەی ڕووی داوە بەخێرایی چارەسەر کراوە."