کۆمسیۆن: تا ئێستا هیچ سەرپێچی و سکاڵایەک لە هەولێر تۆمار نەکراوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

کۆمسیۆن: تا ئێستا هیچ سەرپێچی و سکاڵایەک لە هەولێر تۆمار نەکراوە

ئۆفیسی هەولێری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاشکرای کرد کە لە هەولێر پڕۆسەی هەڵبژاردن بەباشی دەڕوات و هیچ سکاڵا و سەرپێچییەکیش تۆمار نەکراوە.

ئەحمەد مازن سامەڕائی، گوتەبێژی ئۆفیسی هەولێری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "هەڵبژاردن لە هەولێر و پارێزگای هەولێر بەگشتی، بە شێوەیەکی ڕێکوپێک دەڕوات و جگە لە هەندێک کێشەی بچووک، وەکوو وەستانی ئامێری دەنگدان لە هەندێک وێستگەی دەنگدان کە ئەوانیش چارەسەر کراون، کیشەی تر نەبووە و ئێستاش پڕۆسەی هەڵبژاردن بە شێوەیەکی سروشتی دەڕوات".

سەبارەت بە هەبوونی سکاڵا لەلایەن لایەنە سیاسییەکان و چاودێرانی هەڵبژاردنەوە،  ئەحمەد مازن گوتی: "تاوەکوو ئێستا هیچ سەرپێچییەک نییە و هیچ سکاڵایەکیش تۆمار نەکراوە و هیچ سکاڵایەکیش بۆ ئۆفیسی هەولێری کۆمسیۆن نەهاتووە".

گوتەبێژی ئۆفیسی هەولێری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، جەختی کردەوە بە شێوەیەکی دیموکراسییانە و بەبێ هەبوونی هیچ فشارێک پڕۆسەی هەڵبژاردن لە هەولێر بەردەوامە.