سبەی ده‌روازه‌ سنوورییەکان و فڕۆكەخانەكان دەكرێنەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

سبەی ده‌روازه‌ سنوورییەکان و فڕۆكەخانەكان دەكرێنەوە

دەستەی دەروازە سنوورییەكان ڕایدەگەیەنێت، ڕۆژی دووشەممە سنوورەكان و فڕۆكەخانەكان دەكرێنەوە كە ئێستا بەهۆی بەرێوەچوونی هەڵبژاردنەوە داخراون. 

عومەر ئەلوائیلی، سەرۆكی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق، بە  ئاژانسی فەرمیی عێراقی ڕاگەیاند: "بەهۆی ڕێکارەکانی هەڵبژاردن، دەروازە سنوورییەكان و فڕۆكەخانەكانی عێراق داخراون و لە كاتژمێر شەشی سەرلەبەیانی رۆژی دوو شەممە 11ی ئۆکتۆبەر دەكرێنەوە".

 دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران، له ڕاگەیاندراوێکدا بڵاوی کردەوە: "به بۆنەی بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردنی گشتی پەرلەمانی عێراق، ئاگاداری گشت بازرگانەکان و کۆمپانیاکان و هاووڵاتیان و گەشتیارانی خۆشەویست دەکەین، لەسەر بڕیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران  تا رۆژی دووشەممە کاتژمێر شەشی بەیانی ڕووی ( گەشتیاریی و بازرگانی ) دادەخرێت".

کاتژمێر حەوتی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە 10/10/2021 پرۆسەی دەنگدانی گشتی لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق دەستی پێکرد و تا کاتژمێر شەشی ئێوارە بەردەوام دەبێت.