لە پارێزگای دهۆک زیاتر لە 778 هەزار کەس مافی دەنگدانیان هەیە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

لە پارێزگای دهۆک زیاتر لە 778 هەزار کەس مافی دەنگدانیان هەیە

ئەمڕۆ لە سەرجەم پارێزگای دهۆکیش هاوشێوەی سەرانسەری عێراق، پرۆسەی هەڵبژاردنی گشتی بۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەستی پێکرد و د. عەلی تەتەر پارێزگای دهۆک وەک یەکەم کەسی پارێزگاکە دەنگی دا.

پەیامنێری (باسنیوز) ڕایگەیاند: "بەپێی زانیارییەکانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن لە سەرجەم پارێزگای دهۆک 778 هەزار و 140 کەس مافی دەنگدانیان هەیە".

گوتیشی: "پارێزگای دهۆک بەسەر سێ بازنەی هەڵبژاردندا دابەش کراوە و لە پارێزگای دهۆک سەرجەم لایەنە سیاسییەکان 24 بەربژێریان هەیە و شەش بەربژێریش وەک کۆتا بۆ کریستیانەکان هەیە کە سەرجەم 30 بەرژێر بۆ 12 کورسیی پەرلەمان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کێبڕکێ دەکەن".