كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

لە هەڵەبجە 19 بنکەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی گشتی دیاری کراوە

"78 هەزار کەس مافی دەنگدانیان هەیە"

بەیانیی ئەمڕۆ یەكشەممە 10/1/2021 هاوشێوەى شار و شارۆچکەکانى دیکەى هەرێمی کوردستان، لە سنووری پاریزگای هەڵەبجەش پڕۆسەى دەنگدانى گشتی بۆ هەڵبژاردنى پێشوەختەى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق دەستى پێکرد و بەردەوامە و لە کۆی پاریزگاکەش 78 هەزار کەس مافی دەنگدانیان هەیە.

لەناو شاری هەڵەبجە 19 بنكەی دەنگدان و 107 وێستگە هەیەو 48 هەزار دەنگدەریش مافی دەنگدانیان هەیە، لە شارەدێی سیروانی سەر بە هەڵەبجە دوو بنكەی دەنگدان و هەشت هەزار دەنگدەر هەیە، لە خورماڵ چوار بنكەو 15 هەزار دەنگدەر هەیە، هەروەها لە شارەدێی بیارەش دوو بنكەی دەنگدان و پێنج هەزار دەنگدەر هەیە.

پەیامنێری (باسنیوز)، لە شاری هەڵەبجەوە رایگەیاند: "لەناو شارى هەڵەبجە قوتابخانەى بورهان حاجى محەمەد دانراوە بۆ میدیاکان، کە تێیدا ڕووماڵ بکەن، ئێستا من لەو بنکەیەدام و هەتا ئامادەکردنى ئەم هەواڵە پڕۆسەکە بە شێوەیەکى هێمنانە بەڕێوە دەچێت".