ئاسایشی بازگەکان ئاگادارییەکی بڵاو کردەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

ئاسایشی بازگەکان ئاگادارییەکی بڵاو کردەوە

 

ئاسایشی بازگەکان ڕاگەیاندراوێکی سەبارەت بەو کەسانە بڵاو کردەوە، کە دەنگدانەکانیان کەوتووەتە ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان.

ئەمشەو شەممە 9/10/2021، بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی بازگەکان لە ڕاگەیاندراوێکدا کە کۆپییەکی بە (باسنیوز) گەیشتووە و تێیدا بڵاویکردووەتەوە تێیدا ئاگاداری دەنگدەرانی دەکاتەوە ئەوانەی دەنگدانەکانیان کەوتووەتە ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان، لەرۆژی ده‌نگدان بازگەکان بە ڕوویاندا کراوە دەبێ.

بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی بازگەکان ئەوەشی خستووەتە روو: "ئەوانەی دەنگدانەکانیان کەوتووەتە ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان، دەبێت کارتی ده‌نگدانیان لابێت لەو کاتەی بە بازگە تێپەڕ دەبن".