لە دەنگدانی تایبەتدا پێشێلكاریی زۆر لە سلێمانی كراوە و هەولێریش هیچ سكاڵایەكی لێ تۆمار نەكراوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

لە دەنگدانی تایبەتدا پێشێلكاریی زۆر لە سلێمانی كراوە و هەولێریش هیچ سكاڵایەكی لێ تۆمار نەكراوە

 

بەرپرسی یاسایی دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئاشکرای دەکات کە لە لە کەرکووک، سلێمانی و ھەڵەبجە چەندان پێشێلكاریی كراون و پارێزەرێكی بەشی یاسایی كۆمسیۆنیش ئاشكرای دەكات كە هیچ سكاڵایەك لە هەولێر تۆمار نەكراوە.

ھاوار محەمەد، بەرپرسی یاسایی دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ (باسنیوز) ڕایگەیاند: گسەرەڕای ئەو پێشێلکارییانەی تۆمار کراون، ئەنجامی دەنگدانی تایبەت لە کەرکووک بۆ پارتی دڵخۆشکەرە”.

ڕوونیشی كردەوە: “ژمارەیەک پێشیلكاری لە سنووری کەرکووک هەبووە، بەتایبەتی لە شارەدێی پردێی سەر بە کەرکووک، کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکان لە پێشێلکارییەکانی کەرکووک و ناوچەکانی دیکە ئاگادار دەکەینەوە”.

ھاوار محەمەد ئاماژەی بەوەش دا، ئەوان وەکوو پارتی چاوەڕێی سەرکەوتنی گەورەن لە عێراق و هەرێمی کوردستان، گوتی “ئومێدی زۆریشمان بە ئەنجامی ھەڵبژاردنەکانی کەرکووک ھەیە، لە ڕۆژی دەنگدانی گشتی و سەرکەوتنی ھەردوو کاندیدی پارتی لە سنووری پارێزگای کەرکووک پشتیوان بە خوا و دەنگدەران مسۆگەرە”.

سەبارەت بە هەڵبژاردنی تایبەت لە سنووری سلێمانی ئەو بەرپرسە یاساییەی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی، ئاشکراشی کرد، کە بەڵگەیان ھەیە كە لە سنووری سلێمانی و ھەڵەبجە پێشێلكاری كراوە و دەستێوەردان لە كاروباری كۆمسیۆندا كراوە. گوتیشی: “به‌ڵگه‌ی ڤیدیۆییمان لایه‌ كه‌ پێشێلكاری كراوه‌، ته‌نانه‌ت رێگه‌ نه‌دراوه‌ نوێنه‌رانی ئێمه‌ سكاڵاش تۆمار بكه‌ن و فۆرمی سكاڵایان پێنه‌دراوه‌، داوامان كردووه‌، پێویسته‌ ئه‌و كه‌موكوڕییانه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی گشتی نه‌مێنێت”.

هەرچی پەیوەندی بە هەولێرەوە هەیە، ئومێد پاڵانی، پارێزەر لە بەشی یاسایی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ڕای دەگەیەنێت، تاوەکوو ئێستا هیچ سکاڵایەک لە هەولێر لەسەر دەنگدانی تایبەت تۆمار نەکراوە. گوتیشی: “هەر ئێوارەی دوێنێ تەواوی دەنگ و کەلوپەلەکانی دەنگدان بە شێوەیەکی یاسایی گەڕێنراونەتەوە کۆگای لۆجستیی سایلۆی هەولێر و تاوەکوو ئێستاش هیچ سکاڵایەک لەلایەن هیچ لایەن و کاندیدێکەوە تۆمار نەکراوە”.