لە سنە ساڵانە زیاتر لە یەک ملیۆن ماسی بەرهەم دەهێندرێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

لە سنە ساڵانە زیاتر لە یەک ملیۆن ماسی بەرهەم دەهێندرێت

بە گوتەی بەڕێوەبەری بەشی کاروباری پەروەردەی ماسی (شیلات) لە بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی سنە، ئێستا ساڵانە لە سنووری سنە لە چەندین پرۆژەدا یەک ملیۆن و 370 هەزار ماسیی جوانی (ڕەنگاوڕەنگ بۆ ڕازاندنەوە) بەرهەم دەهێنرێت.

حەمید حوسێن‌پوور لەم بارەوە بە ماڵپەڕی (ئیسنا)ی ئێرانی ڕاگەیاندووە: "بەهۆی کەمبوونەوەی ئاو و وشکەساڵی لە پارێزگای سنە، لە سەرەتای ئەمساڵی هەتاوییەوە چەندین جار خاوەن پرۆژەکانی پەروەردە و بەخێوکردنی ماسی ئاگادار کراونەتەوە کە لانیکەم لە سەرەتای مانگی خەرمانان (23/9/2021)وە بەرهەمی ماسیی خۆیان بفرۆشن تاکوو لە وەرزی کەمبوونەوەی ئاو لە مانگەکانی دیکە دیسان دەست بکەنەوە بە قۆناغێکی دیکە لە بەخێوکردنی بەچکەماسی".

 10 شوێنی بەخێوکردنی ماسیی جوانی (ڕەنگاڵە)

لە سنووری پارێزگای سنە، 10 پرۆژەی بەخێوکردنی ماسیی جوانی (بۆ رازاندنەوە) چالاکن کە گەورەترینیان لە گوندی چنۆ-یە کە نێوان سنە و کامیاران هەڵکەوتووە کە ئێستا تەنیا لەو پرۆژەیە 375 هەزار ماسی بەرهەم دەهێنرێت و بڕیارە لە داهاتوودا بگاتە 700 هەزار ماسی".

وێڕای ئەوەی کە ئێستا ساڵانە یەک ملیۆن و 370 هەزار ماسیی جوانی (ڕەنگاڵە بۆ ڕازاندنەوە) لە پرۆژەکانی بەخێوکردنی ماسی لە سنووری سنە بەرهەمد دەهێنرێت، هاوکات لە شارەکانی کامیاران و ناحیەی مووژژ ئەمساڵ دوو پرۆژەی بەخێوکردنی زالوو لە کامیاران دەست بەکار بوون کە 50 هەزار تۆن بەرهەمیان هەبووە، هاوکات دوو پرۆژەی دیکەش لە سنووری مووژژ و سنە دەستبەکار بوون کە 100 هەزار زالوویان بەرهەم هێناوە، زالوو لە کەرتی تەندروستی و بەتایبەتی بۆ بواری پزیشکی نەریتی و لە تاقیگەکان بەکار دەهێنرێت.

بە گوتەی ئەو بەرپرسەی کشتوکاڵی سنە، سەرەڕای ئەوەی کە ناوچەکە تووشی وشکەساڵی کەمئاوی بووە، بەڵام لە ناوچەکانی هەورامان، سەوڵاوا، مەریوان و کامیاران و بانە و سەقز بە دەیان پرۆژەی بەخێوکردنی ماسی چالاکن و بە جۆرێک بووەتە ڕەخساندنی هەلیکار بۆ خەڵکی گوندەکان و ئەم کارە کە لەناو ئەستێر (حەوزی ماسی)دا دەکرێت، هەم لەڕووی ئابوورییەوە سوود بە خەڵک دەگەیەنێت و هەم بۆ بواری ژینگە و پاراستنی جۆرەکانی ماسیدا کاریگەریی دەبێت.