کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان: ژماردنی دەستیی دەنگەکان 100% هاوشێوەی ئەنجامی ژماردنی ئەلیکترۆنی بووە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان: ژماردنی دەستیی دەنگەکان 100% هاوشێوەی ئەنجامی ژماردنی ئەلیکترۆنی بووە

 کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاشکرای کرد، ئەنجامی ژماردنی دەستی دەنگەکانی دەنگدانی تایبەت هاوشێوەی ژماردنی ئەلیکترۆنی دەنگەکان بووە. 

جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئاژانسی فەرمیی عێراقی ڕاگەیاند، "پاش تەواوبوونی پرۆسەی دەنگدانی تایبەت و ئاشکرابوونی ئەنجامەکان و دابەشکردنی بەسەر بریکار و نوێنەرەکاندا، لە چەند بنکەیەکی دیاریکراویش دەنگەکان بە دەستی هەژمار کران." 

گوتیشی: "دەرکەوت ئەنجامی ژماردنی دەستی دەنگەکان 100% هاوشێوەی ئەنجامی ژماردنی ئەلیکترۆنی بوون." 

رۆژی هەینی 8-10-2021، پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ دەنگدانی هێزە ئەمنی و سەربازییەکانی عێراق و ئاوارەکان لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق، بەڕێوە چوو.