بنەماڵەی ڕەشید لۆلانی بۆ برادۆستییەکان: دەنگتان بۆ کاندیدانی پارتی بێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

بنەماڵەی ڕەشید لۆلانی بۆ برادۆستییەکان: دەنگتان بۆ کاندیدانی پارتی بێت

ئەمڕۆ هەینی بنەماڵەی شێخ ڕەشیدی لۆلانی، داوایان لە گەنجان و خەڵکی برادۆست و دەڤەری سیدەکان كرد، دەنگیان بۆ كاندیدانی پارتی بێت.

ئەڕشەد لۆلانی پەرلەمانتاری پارتی و نەوەی شێخ ڕەشید لۆلانی بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند "لە سنووری سیدەکان و دەڤەری برادۆست، خەڵکی ناوچەکە پێشوازی لە کاندیدانی پارتی و بانگەشەی پارتیمان دەکەن، داواش لە خەڵکی سیدەکان و برادۆست دەکەین ئەو لایەنە ھەڵبژێرن کە خزمەتی گەل و نیشتمانیان کردووە و خۆیان نەچەماندووە".

ئەڕشەد لۆلانی گوتیشی "داوا لە گەنجانی برادۆست دەکەم ڕۆژی دەنگدان بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان و دەنگ بە کاندیدانی سەرۆک بارزانی بدەن، ھاوکاری خەڵکی پیر و پەککەوتەش بکەن بۆ ئەوەی بتوانن بچنە سەر سندووقەکانی دەنگدان".

لۆلانی ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد "برادۆست و پارتی لێک جیاناکرێنەوە و پەیوەندیی مێژوویی نێوانیان بۆ سەردەمێکی زوو دەگەڕێتەوە، ھەر پارتییش خزمەتی خەڵکی ئەو ناوچەیەی کردووە، لەبەر ئەوە پێویستە ئەمڕۆ ئێمە دەنگ بە پارتی دیموکراتی کوردستان بدەین و چوار کاندیدی پارتی لە سنووری بازنەی یەک بۆ سنووری ئێمە دیاری کراون".