ڕێژەی بەشداری و دەنگدانی تایبەت تا "نیوه‌ی ڕۆژ" ئاشکرا دەکرێ
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

ڕێژەی بەشداری و دەنگدانی تایبەت تا "نیوه‌ی ڕۆژ" ئاشکرا دەکرێ

 ئۆفیسی هەولێری کۆمسیونی هەڵبژاردنی عێراق، ڕێژەی بەشداریی دەنگدانی تایبه‌تی تا (نیوەی ڕۆژ) بڵاوکردەوە.

بەپێی ڕاگەیاندراوەکە ڕێژەی بەشداری دەنگدانی ئه‌منی و سەربازی 41%بووە.

هاوكات به‌ پێی ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌، ڕێژەی بەشداریی ئاوارەکانیش 11% بووە.

ئۆفیسی هەولێری کۆمسیونی هەڵبژاردن ئاشکراشی کردووە، بە گشتی 39هەزار و 341 کەس لە سەربازی و ئاوارە تا نیوەڕۆ دەنگیان داوە.

بەیانی ئەمڕۆ هەینی کە تایبەتە بە پرۆسەی دەنگدانی تایبەتی هێزە ئەمنییەکان و ئاوارەکان، دەنگدانی تایبەت لە سەرجەم پاریزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەستی پێکرد.