سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران: پرۆسەی دەنگدان بەبێ کێشە بەڕێوە دەچێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران: پرۆسەی دەنگدان بەبێ کێشە بەڕێوە دەچێت

سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە پرێسکۆنفرانسێکدا ئاماری دەنگدەرانی تایبەتی لە سنوورەکە خستە ڕوو، ئاشکراشی کرد کە پرۆسەکە زۆر سەرکەتووانە و بەبێ‌ کێشە بەڕێوە دەچێت.

 هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، لە پرێسکۆنفرانسێکدا کە پەیامنێری (باسنیوز) تێیدا ئامادە بوو، ڕایگەیاند: "ئەو پلانە ئەمنییەی لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی سنوورەکەمان داماننابوو بۆ پڕۆسەی هەڵبژاردن، وەک خۆی جێبەجێ دەکرێت و لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، واتا هەرچوار قەزاکەی (سۆران، مێرگەسۆر، ڕواندز و چۆمان) زیاتر لە 17 هەزار و 847 دەنگدەری تایبەت هەیە، کە دابەش کراون بەسەر 11 بنکەدا لەگەڵ 76 سندووقی دەنگدان".

گوتیشی، لە بەیانییەوە و لە کاتی کردنەوەی بنکەکانی دەنگدانەوە پرۆسەکە زۆر بەڕێکی بەڕێوە چووە و هیچ کێشە و گرفتێکی وا نەبووە، تەنها هەندێ گرفتی هونەری لە ئامێرەکاندا هەبووە کە لەلایەن بەرپرسی بنکەی بازنەی یەکی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەوە لە سنووری سۆران چارەسەر کراوە و خۆشبەختانە پڕۆسەکە لە سنووری ئیدارەی سۆران بەبێ کێشە بەڕێوە دەچێت.