بەڕێوەبەری کۆمسیۆن لە دهۆک: ڕێژەی دەنگدانی تایبەت گەیشتووەتە 40٪
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

بەڕێوەبەری کۆمسیۆن لە دهۆک: ڕێژەی دەنگدانی تایبەت گەیشتووەتە 40٪

ئەمڕۆ هەینی لە پارێزگای دهۆکیش هاوشێوەی پارێزگانی دیکەی هەرێمی کوردستان و عێراق، پرۆسەی دەنگدانی تایبەت دەستی پێکرد و بەڕێوەبەری ئۆفیسی دهۆکی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق لە دهۆک ڕای گەیاند هەتا ئێستا پرۆسەی دەنگدانی تایبەت لە دهۆک گەیشتووەتە 40٪.

خالد عەباس لەم بارەوە بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "هەتا ئێستا لە سنووری پارێزگای دهۆک هیچ گرفتێک لەبەردەم پرۆسەی دەنگدانی تایبەتدا دروست نەبووە و هەتا نیوەڕۆ ڕێژەی بەشداریی هێزە ئەمنییەکان و ئاوارەکان بۆ دەنگدانی تایبەتەت گەیشتووەتە 40٪".

بەڕێوەبەری ئۆفیسی دهۆکی کۆمسیۆن ئاماژەی بەوەش کرد: "هەتا ئێستا ڕێژەی بەشداریی خەڵک بۆ دەنگدانی تایبەت گەیشتووەتە 40٪، بەڵام هەندێک کەس بەهۆی بوونی نەخۆشیی شەکرەوە پەنجەمۆریان نەخوێندراوتەوە و سەرقاڵی چارەسەری ئەم کێشەین".