پێشمەرگەیەک لە زاخۆوە بە پیادە هاتووەتە دهۆک بۆ دەنگدان
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

پێشمەرگەیەک لە زاخۆوە بە پیادە هاتووەتە دهۆک بۆ دەنگدان

ولات زاخۆیی: کاتێک دەنگم دا هەموو ماندووبوونم لەبیر کرد

ولات زاخۆیی، پێشمەرگەیەکی خەڵکی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، شەوی ڕابردوو ڕێگەی نێوان زاخۆ و دهۆکی بڕیوە و هاوتووەتە دهۆک تاکوو دەنگ بدات.

ولات زاخۆیی بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "پێشمەرگە هەردەم بە پاڵپشتیی سەرۆک بارزانی خاوەنی باوەڕ و ئیمانی بڵندە، شەوی ڕابردوو لە زاخۆوە کەوتوومەتە ڕێ و کاتژمیر شەشی بەرەبەیان گەیشتمە دهۆک و لێرە دەنگی خۆم داوە".

ئاماژەی بەوەش کرد: "هەرچەند من بۆ ئەم مەبەستە زۆر ماندوو بووم، بەڵام ئەو کاتەی دەنگی خۆم دا، هەموو ماندوویەتیم لەبیر کرد".

ولات زاخۆیی گوتیشی: "من دەنگم بەو لیستە دا کە هەرگیز خۆی نەچەماندووە و بەرگریی لە دەسکەوتەکانمان کردووە و داواکارم هەموو خەڵک دەنگ بەو لایەنە بدەن کە هەردەم و زیاتر لە 75 ساڵە بەرگری لە خاک و کەرامەتمان دەکات".