ئەمریكا ترسی دراوە ئەلیكترۆنییەكانی لێ نیشتووە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

ئەمریكا ترسی دراوە ئەلیكترۆنییەكانی لێ نیشتووە

ماڵپەڕێكی ئەمریكی بەدواداچوونێكی ئابووریی لەسەر دراوە ئەلیكترۆنییەكان كردووە و پێی وایە ئێستا ئەمریكا ترسی ئەو دراوانەی لێ نیشتووە، بەتایبەتی دوای ئەوەی نرخی بیتكوین لە چوار هەفتەی ڕابردوودا گەیشتە سەرووی 50 هەزار دۆلار.

ماڵپەڕی "یاهو فاینانس"ی ئەمریكی دیمانەیەكی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی پێشووی ئەمریكا کردووە، لەو دیمانەیەدا ترەمپ ئاماژەی بەوە داوە كە دراوە ئەلیكترۆنییەكان زیانیان بە دۆلاری ئەمریكی گەیاندووە و لە داهاتووشدا ئەم زیانانە كارەساتی گەورەی ئابووریی بەدوادا دێت.

هەر لە دیمانەكەدا ترەمپ دەڵێت، لە چەند مانگی داهاتوودا چین چەند جووڵەیەكی لەسەر ئەو جۆرە دراوانە كردووە، ئامانجەكەیشی تەنها بۆ ئەوەیە كە هەژموونیی دۆلار لاواز بكات.

مایكل هسو، شارەزایەكی ئابووریی ئەمریكاش بۆ ماڵپەرەكە دواوە و دەڵێت، لە داهاتوودا ئەگەر ئەمریكا سنوورێک بۆ دراوە ئەلیكترۆنییەكان دانەنێت ئەوا ڕووبەڕووی كارەساتی گەورە دەبینەوە و قەیرانی ئابووریی گەورە ڕوومان تێ دەكات.