كۆرۆنا لە سێ ساڵدا 201 ملیار دۆلار زیان بە هێڵە ئاسمانییەكان دەگەیەنێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

كۆرۆنا لە سێ ساڵدا 201 ملیار دۆلار زیان بە هێڵە ئاسمانییەكان دەگەیەنێت

بە پێی ئامارێكی دامەزراوەیەكی نێودەوڵەتی، كۆرۆنا زیانی 201 ملیار دۆلاری بە هێڵەكانی ئاسمانی گەیاندووە.

یەكێتی نێودەوڵەتیی هێڵی ئاسمانی (ئایاتا) راپۆرتێكی تازەی لەسەر زیانەكانی كۆرۆنا بە هێڵی ئاسمانی جیهانی بڵاوكردۆتەوە، لە راپۆرتەكەدا ئاماژەی بەوە داوە زیانەكانی لە ساڵی 2021 نزیكەی 51.8 ملیار دۆلارە.

ئەم دامەزراوەیە نێودەوڵەتییە پێی وایە كە زیانەكانی كۆرۆنا بە هێڵە ئاسمانییەكان لە ساڵی 2021 زۆر زیاتر بووە بە بەراورد لەگەڵ 2020 چونكە تێكرای زیانەكان لە ساڵی 2020 بە نزیكەی 47 ملیار دۆلار بووە .

ئەم دامەزراوەیە ئەوەشی خستووەتەڕوو كە زیانەكان لە ساڵی 2022 زیاتر دەبن ، بەمەش تێكرای زیانەكان رەنگەلە ماوەی (2020- 2022) دەگاتە 201 ملیار دۆلار .