هەرێمی لوبێلسكی لە پۆڵۆنیا ئامادەیی خۆی بۆ هاوكاریكردنی هەرێمی كوردستان دەربڕی
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

هەرێمی لوبێلسكی لە پۆڵۆنیا ئامادەیی خۆی بۆ هاوكاریكردنی هەرێمی كوردستان دەربڕی

 

نوێنەری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە پۆلۆنیا لە شاری لوبلین لەگەڵ یارۆسڵاڤ ستاڤیارسكی سەرۆكی هەرێمی لوبێلسكی كۆبووەوە.

لەو دیدارە باس لە ئەگەرەكانی هاوكاری و ھەماھەنگی كرا لە بوارەكانی ئابووری، زانستی و ڕۆشنبیریی، یارۆسڵاڤ ستاڤیارسكی جەختی لەوە كردەوە كە ئەوان خوازیارن لە داهاتوودا میوانداری شاندەكانی هەرێمی كوردستانی بكەن لە پێشانگا و بۆنە ئابوورییەكان و فیستیڤاڵە كەلتوورییەكان كە لە ھەرێمی لوبێلسكی بەڕێوەدەچێت.

هەر لەو دیدارەدا باس لەو كراوە كە ھەردوو ھەرێمەكە كۆمەڵێك شتی هاوشێوەیان ھەیە، وەك بایەخدان بە فرە كەلتووری و ئایینی و گرنگی دان بە ڕۆڵی كەرتی كشتوكاڵ لە ئابووریدا.

هەروەها نوێنەرەکەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە پۆڵۆنیا سوپاسی ستاڤیارسكی كە پێشتر هاوكاری بۆ هەرێمی كوردستان ناردووە كە یەكێك لەو دەزگایانە كە هاوكارییەكەی ناردووە دەزگای خێرخوازیی بارزانی بوو.