حكوومەتی هەرێمی كوردستان مزگەوتی گەورەی سلێمانی نۆژەن دەکاتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

حكوومەتی هەرێمی كوردستان مزگەوتی گەورەی سلێمانی نۆژەن دەکاتەوە

 حكوومەتی هەرێمی كوردستان رەزامەندیی داوە بڕی 349 ملیۆن و 688 هەزار دینار بۆ نۆژەنكردنەوەی مزگەوتی گەورەی سلێمانی تەرخان بكرێت.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 7/10/2021، نه‌به‌ز ئیسماعیل، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و کاروباری ئایینیی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "دوای سەردانی د. پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی بۆ مزگەوتی گەورەی سلێمانی لە  3⁄5⁄ 2021 و دوای ئەوەی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری نووسراوی بۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان كرد، بریارد درا بە نۆژەنکردنەوەی مزگەوتی گەورەی سلێمانی، ناسراو بە  مزگەوتی کاک ئەحمەدی شێخ".

 ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان بە نووسراوی ژمارە 1204 لە 4⁄ 10⁄2021 رەزامەندی داوە لەسەر تەرخان كردنی 349 ملیۆن و 688 هەزار دینار بۆ نۆژەنكردنەوەی مزگەوتی گەورەی سلێمانی.

گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و کاروباری ئایینیی ئاشكرای كرد: "مانگی 11ی ئەمساڵ دەست دەکرێ بە نۆژەنکردنەوەی مزگەوتی گەورەی سلێمانی".

مزگەوتی گەورەی سلێمانی لە ساڵی 1718 لایەن ئیبراهیم پاشای بابان دروست كراوە، کە بونیادنەری شاری سلێمانیش بووە، گەورەترین و بەناوبانگترین مزگەوتی سلێمانییە، یەکەم مزگەوتیش بووە نوێژی هەینی تێداکراوە، یەکەم منارە لە سلێمانی لەم مزگەوتەدا دروست کراوە.

No description available.