حکوومەتى هەرێمى کوردستان پڕۆژەیەکى گرنگ لە هەڵەبجە دەخاتە وارى جێبەجێکردنەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

حکوومەتى هەرێمى کوردستان پڕۆژەیەکى گرنگ لە هەڵەبجە دەخاتە وارى جێبەجێکردنەوە

حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە پارێزگای هەڵەبجە، پڕۆژەی پردی تووەقوت و ڕێگای تووەقوت و پردی سازان لە پارێزگای هەڵەبجە دەخاتە واری جێبەجێكردنەوە، ئەم پرۆژەیە بە یەكێك لە پڕۆژە گرنگەكانی هەڵەبجە دادەنرێت، بە جێبەجێکردنی پڕۆژەی ڕێگا و پردی تووەقوت، هەڵەبجە بەرەو دەربەندیخان و گەرمیان دەروازەیەکی نوێ بە ڕوویدا دەکرێتەوە، هەروەها بە جێبەجێكردنی پڕۆژەکەی پردی سازانیش، هەڵەبجە په‌ره‌ به‌ بوارى بازرگانی له‌گه‌ڵ ئێران ده‌دات.

لەم پرێس كۆنفرانسه‌دا ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجە وێڕای سوپاسكردنی سه‌رۆكى حكوومەتی هەرێمی كوردستان، زانیاریی زیاتر له‌باره‌ى پڕۆژه‌كه‌وه‌ ده‌خاته‌ ڕوو.