خولی شیاندنی كار بۆ گەنجانی بێكار دەكرێتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

خولی شیاندنی كار بۆ گەنجانی بێكار دەكرێتەوە

رێكخراوێكی ناحكوومی خول بۆ گەنجان و دەرچوانی بێكار دەكاتەوە. بەرپرسێكی رێكخراوەكەش ئاشكرای دەكات، دوای خولەكە  لە رێگەی كۆمپانیاكان و شوێنی كار هەلی كار فەراهەم دەكەن.

ئارام سارمەمی، بەرپرسی پڕۆژەکان لە دەزگای ئەسان بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "كاری ئێمە كە رێكخراوێكی ناحكوومین، مۆڵەتمان لە حكوومەت وەرگرتووە، بڕیارمان داوە یەكەم پڕۆژەمان بابەتی دۆزینەوەی هەلی كار بێت بۆ گەنجان و دەرچووانی بێ كار و دانەمەزراو، خولەكە فرییە و و بێ بەرامبەرە".

سەبارەت بە وردەكاریی پڕۆژەكە، گوتی: "ئێمە سیڤی و زانیاری لە گەنجان وەردەگرین و دواتر پۆلێنیان دەكەین، دواتر بەپێی پۆلێنەكە و پسپۆڕیی و لێهاتوویی و داواكاری خوزازیارانی كار جیایان دەكەینەوە، پاش ئەوە خولی راهێنان و شیاندنیان بۆ دەكەینەوە و پاشان بڕوانامەیەكیان پێ دەدەین و ناوی سێكتەرەكە و ماوەی بەشداری خولەكەی تێدا روون دەكەینەوە".

لە فۆڕمەكەدا ناوی داواكار و تەمەن و بڕوانامە و شوێنی نیشتەجێ بوون و مۆڵەتی شۆفێری و شارەزایی زمان و كۆمپیوتەر و ئەزموونی كاری پێشووی و ئارەزووی بۆ كاری داهاتووی تێدایە.

ئارام سارمەمی، ئاماژەی بەوە دا: "پاش تەواو بوونی خول، نوێنەری رێكخراوەكەمان سەردانی كۆمپانیاكان و شوێنی كار دەكات بۆ دۆزینەوەی هەلی كار بۆ ئەو كەسانە".

ئەو پڕۆژەیە سەرەتا لە شاری هەولێر دەبێت و بڕیارە لە شارەكانی تریش  بكرێتەوە.

پەیوەست بە ژمارەی ئەو كەسانەی بەشداری خولەكە دەكەن، ئارام سارمەمی گوتی: "بە لای ئێمەوە ژمارە گرنگ نییە، چەند كەس سیڤی و داواكاری پێشكەش بكات خولی بۆ دەكەینەوە، چاوەڕوانین ژمارەیەكی زۆر داواكاری پیشكەش بكرێت، ئێمەش ئامادەییمان تێدایە خول بۆ هەموویان بكەینەوە".

ماوەی هەفتەیەك دیاری كراوە بۆ پڕكردنەوەی فۆڕمی بەشداری لە خول.

بەرپرسی رێكخراوەكە، داوای لە کۆمپانیا و شوێنە بازرگانییەکان كرد، هاوکاری پڕۆژەکەیان بن، تاوەکو زۆرترین گەنج بچێتە سەرکار.

ئەو بوارانەی كە لە فۆڕمی خولەكە هاتوون بریتین لە:"کارگێری، پەیوەندییەگشتییەکان، سكرتێر، وەڕگێر، پاسەوانی، كارمه‌ندی دابه‌شكردن، کارمەندی سەنتەری پەیوەندییەکان، کارمەندی ئۆفیس، كارمه‌ندی چایخانه‌ و قاوه‌خانه، چێشتلێنه‌ر، گارسۆن و كارمه‌ندی چێشتخانه‌، دروستكردنی شیرینی، ژمێریار، وردبینی ژمێریاری، میزانیه‌ و رێكخه‌ری دارایی، پسپۆڕیی ئابووریی به‌ بازاڕكردن و فرۆشتن، كارمه‌ندی دابینكردن و كڕین، یاسایی، پسپۆڕییه‌ ئه‌ندازیارییه‌كان، دیزاینه‌ری ناو ماڵ، ته‌كنیك و چاككردنه‌وه‌، پسپۆڕییه‌ ته‌كنه‌لۆژییه‌كان، په‌رستار، ده‌رمانسازی، شیكاریی نه‌خۆشی، تیشك و سۆنار، كارمه‌ندی كۆگا، شوفێر، شوفێری بارهه‌ڵگ، به‌رگدروو، كڕین و فرۆشتن له‌ بواری خانووبه‌ره‌".

لینك:

https://docs.google.com/forms/d/e/1FAIpQLSczvCyGYmGtbSGwgCuR436RR7BGClI1XHFG4uWHHZzQUuPayQ/viewform?fbclid=IwAR3iMRzBCyMg1kTCLzILOHSoiYsnUm_ymhyRJpep8P3gH55kkwdXieh_PJQ

No description available.