كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

هۆکاری تێکچوونی DNA مرۆڤ چییە؟

 

بەم دواییانە توێژەران و زانایانی زانکۆی بەناوبانگی (هۆنگ کۆنگ)، دوای توێژینەوە لەسەر سەدان پزیشکی نەخۆشخانەکان، کە شەوانە ئێشکگر بوونە و خەریکی ڕاپەڕاندنی کارەکانیان بوونە، بۆیان دەرکەوتووە، کاری شەوانە، کە کەمخەویی شەوانەیش بەدوایدا دێت، زیانی بۆ سەر DNAی مرۆڤ هەیە.

زانایان بۆیان دەرکەوت، ئەم بابەتە تا ڕادەیەک مەترسیدارە و ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی جیناتەکان لە مرۆڤی کەمخەودا بەراورد بەو کەسانەی خەوی شەوانەیان ئاساییە زیاترە و جەخت دەکەنەوە، کاتێک DNAی مرۆڤ تێکدرا، خانەکانی شێرپەنجە چالاک دەبن و ئەگەری زۆرە مرۆڤ تووشی نەخۆشیی شێرپەنجە ببێ.