كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

شکست بە هێرشێکی چەکداری بۆ سەر مزگەوت و قوتابخانەیەک دەهێنرێت

هێزە ئەمنییەکانی فەرەنسا شکست بە هێرشێکی چەکداری بۆ سەر مزگەوت و قوتابخانەیەکی وڵاتەکەیان، دەهێنن.

رۆژنامەی (لۆپارێزیان)ی فەرەنسی بڵاوی کردووەتەوە، هێزە ئەمنییەکان قوتابییەکی تەمەن 19 ساڵییان دەستگیر کردووە، کە پیلانی دانابوو لە رۆژی 20-4-2022 هێرشە چەکدارییەکەی ئەنجام بدات.

ئەو قوتابییە سەرسام بووە بە کەسایەتیی ئەدۆڵف هیتلەر، سەرکردەی نازییەکانی ئەڵمنیا و ویستویەتی بە شێوازی هیتلەر، تاوانەکەی لە مزگەوتێک و قوتابخانەیەکی هەرێمی سان - ماریتیم، بکات.

قوتابییەکە پیلانی داناوە بە چەک دەستڕێژی گوللە لە نوێژخوێنانی مزگەوت و قوتابی و مامۆستایانی قوتابخانەکە بکات و کۆمەڵکوژییەکی گەورە دروست بکات.