سەرۆکی وڵاتێکی کیشوەری ئادسیا رایدەگەیەنێت، دوای تەواوبوونی خولی سەرۆکایەتییەکەی، دەستبەرداری سیاسەت دەبێت.
خولی سەرۆکایەتیی رۆدریگۆ دۆتێرتی، سەرۆکی ئێستای فلیپین لە ساڵی داهاتوو کۆتایی دێت و بەپێی یاساش، ناتوانێ لە خولێکی دیکە، سەرۆکایەتیی وڵاتەکەی بکات.
ئەمڕۆ شەممە 2-10-2021، دۆتێرتیی تەمەن 76 ساڵ رایگەیاندووە: لە هەڵبژاردنی داهاتوو خۆی کاندید ناکات و بە یەکجاری دەستبەرداری سیاسەت دەبێت.
پێشت رۆدریگۆ دۆتێرتی بە نیازبوو وەک کاندیدی جێگری سەرۆکی فلیپین بەشداریی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە ساڵی داهاتوودا، بکات.
بەپێی دەستوور و یاساکانی فلیپین، سەرۆکی وڵات دەتوانێ تەنیا یەک خول (شەش ساڵ) سەرۆکایەتیی وڵاتەکەی بکات و رۆدریگۆ دۆتێرتیش لە ساڵی 2016ـەوە سەرۆکایەتی دەکات و لە ساڵی 2022 کۆتایی بە خولە سەرۆکایەتییەکەی دێت.