كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

دایكێك تەقە لە دوو منداڵەكەی دەكات و دەڵێ بۆ ئەوەی بووە بیاننێرێتە بەهەشت

كچە دوو ساڵییەكەی گیانی لەدەست دا

دایكێكی تەمەن 24 ساڵ تەقە لە دوو كچە منداڵەكەی دەكات و دەڵێ بۆیە وای كردووە تا بیاننێرێتە بەهەشت، بەم هۆیەوە كچە بچووكە دوو ساڵیەكەی گیان لەدەست دەدات و كچە شەش ساڵییەكەی بریندار دەبێت.

ئەمڕۆ هەینی، پۆلیسی شاری فینیكس لە ئەمریكا بڵاوی كردەوە دایكەكە ناوی ئیستەر كالیخاسە و بە تفەنگێك تەقەی لە دوو كچەكەی كردووە، لە ئەنجامدا كچە تەمەن دوو ساڵەكەی گیانی لەدەست داوە، كچە شەش ساڵییەكەشی بریندار بووە.

پۆلیس ڕای گەیاندووە كە ئیستەر دوای ئەوەی تەقەی لە منداڵەكانی كردووە، لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە بە مێردەكەی و ئەندامانی تری خێزانەكەی گوتووە كە تەقەی لە منداڵەكانی خۆی كردووە، ئەوانیش دەمودەست پۆلیس و نەخۆشخانەی فریاكەوتنیان ئاگەدار كردووەتەوە، بەڵام بۆ فریاكەوتنی منداڵە بچوكەكە درەنگ بووە و تا پۆلیس گەیشتووەتە ماڵەكە و دوو منداڵەكە گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە، منداڵە بچوكەكە گیانی لەدەست داوە.

ئیستەر كالیخاس كە دایكی دوو منداڵەكەیە، لەلای پۆلیس دانی بەوە داناوە تەقەی لە منداڵەكانی كردووە، بەڵام گوتوویەتی كە مەبەستی ئەو ناردنی منداڵەكانی بووە بۆ بەهەشت.

هەروەها ئەوەشی گوتووە كە دوای تەقەكردنی لە منداڵەكانی، هەوڵی داوە تەقەش لە خۆی بكات، بەڵام نەیتوانیوە دووبارە تفەنگەكەی سوار بكاتەوە.