كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

كۆریای باكوور خێراترین مووشەك دروست دەكات

 

بە پێی راپۆرتی ماڵپەرێكی ئەمریكی كۆریای باكوور خێراترین مووشەكی دروست كردووە كە خێراییەكەی لە خێرایی دەنگ زیاترە.

ماڵپەڕی (سی ئێن ئێن)ی ئەمریكی نووسیویەتی: "لە كۆریای باكوور موشەكێك دروستكراوە كە توانای هەڵگرتنی پارچەكانی مووشەكی ناوەكی هەیە و خێراییەكەشی لە خێرایی دەنگ زیاترە".

ماڵپەرەكە پێی وایە كە لە رووی سەربازییەوە ئەم جۆرە مووشەكە بە یەكێك لە مووشەکە پێشكەوتووەكانی جیهان دادەنرێت، هەر بۆیە بەهۆی ئەم موشەكەوە هاوكێشەی سەربازی لە كیشوەری ئاسیا گۆڕانكاری بەسەر دێت.

بەرپرسانی سەربازی كۆریای باكووریش ئاماژە بەوەدەکەن کە رۆژی سێشەممەی رابردوو ئەم مووشەكە تاقیكراوەتەوە و هیچ گرفتی تەكنیكی نەبووە، ئەمەش بۆ وڵاتەكەیان گرنگییەكی ستراتیژی هەیە و كۆریای باكوور پێ دەنێتە ناو ناو قوناغێكی نوێی سەربازییەوە.