بەوێنە.. سامان بەرزنجی هۆڵێکی فریاکەوتن لە خورماڵ دەکاتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

بەوێنە.. سامان بەرزنجی هۆڵێکی فریاکەوتن لە خورماڵ دەکاتەوە

وەزیری تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هۆڵێکی فریاکەوتن لە شارەدێی خورماڵ لە پارێزگای هەڵەبجە، دەکاتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 30-9-2021، لە ڕێورەسمێكەدا لە خورماڵ، هۆڵی فریاكەوتنی مەڵبەندی تەندروستی شەهید (عەلی شیعە) بە ئامادەبوونی سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی، كرایەوە.

عەزیز شەوكەت، بەڕێوەبەری مەڵبەندی تەندروستی شەهید عەلی شیعە، بە (باسنیوز) ڕاگەیاند: هۆڵەکە بە پاڵپشتیی رێکخراوی (GIZ)ی ئەڵمانی دروست کراوە.

کردنەوەی هۆڵی فریاکەوتن لە خورماڵ سوودێکی گەورە بە هاووڵاتییانی سنوورەکە و گەشتیاران دەگەیەنێت.