كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

بە ڤیدیۆ.. گەنجێک بە سه‌له‌یه‌كی خاشاک تیمساحێک دەگرێت

 تۆڕه‌ کۆمەڵایەتییەکان وێنەی گەنجێکی ویلایەتی فلۆریدای ئەمریکایان بڵاوکردووه‌تەوە، کە لە پارکێکی نزیک ماڵەکەیدا بە حاویەی زبڵی تیمساحێک دەگرێت.

یوجین پۆسی بە رۆژنامەی" یو ئێس ئەی تودەی" ئەمریکی گوتووە، کە منداڵەکانی ئاگاداریان کردووه‌تەوە لە جووڵانەوەی تیمساحێک لە پارکێکی نزیک ماڵەکەیاندا و کاتێک پۆسی چاوی بە قەبارەی تیمساحەکە دەکەوێت تووشی شۆک دەبێت.

وێنەی ئەو گەنجە، کە بە سه‌له‌یه‌كی خاشاکەوە خەریکی گرتنی تیمساحەکەیە بڵاوبووه‌تەوە، کە بە شێوەیەکی زیرەکانە دەتوانێت تیمساحەکە بگرێت و پاشان بە نەرمی سەری دەفرەکە دابخات.

دواتر پۆسی تیمساحەکە دەبات بۆ کەنار دەریاچەیەکی نزیک و ئازادی دەکات، لە ترسی ئەوەی نه‌وه‌كوو تۆڵەی لێ بکاتەوە، بە راکردن شوێنەکە جێدەهێڵێت.