بە 719 ملیۆن دینار ژمارەیەك پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە شەقڵاوە جێبەجێ‌ دەكرێن
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

بە 719 ملیۆن دینار ژمارەیەك پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە شەقڵاوە جێبەجێ‌ دەكرێن

بە بڕی زیاتر لە 719 ملیۆن دینار ژمارەیەک پرۆژەی خزمەتگوزاری لە شارۆچکەی شەقڵاوە جێبەجێ دەکرێن.

شاخەوان عەزیز، سەرۆكی شارەوانیی شەقڵاوە، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: پرۆژەکان بە بڕی 719 ملیۆن و 211 هەزار دینار لە سەنتەری شەقڵاوە و دەوروبەری جێبەجێ دەکرێن.

پرۆژەکان بریتین لە:

- چاككردنی سێ‌ دەروازەی شەقڵاوە.

- دروستكردنی دیواری پاڵپشت بۆ مەزاری مار شەمعون.

- قیڕكردنی شەقامە ناوخۆییەكانی كاوانیان و میراوە.

- دروستكردنی ئاوەڕۆی شەقامی كاوێس ئاغا.

- جوانكاری و چاككردنەوەی شۆستەكانی شەقامە سەرەكییەكانی سەنتەری شەقڵاوە.