وەزارەتی پێشمەرگە: هەنگاوەكانی ڕێكخستنەوەی هەردوو هێزی پشتیوانیی یەك و دوو تەواو كراون
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

وەزارەتی پێشمەرگە: هەنگاوەكانی ڕێكخستنەوەی هەردوو هێزی پشتیوانیی یەك و دوو تەواو كراون

بەم نزیكانە بنیادی نوێی هەردوو هێزی پشتیوانی دەردەچێت

ئەمڕۆ دووشەممە وەزارەتی پێشمەرگە ڕای گەیاند هەنگاوەکانی رێکخستنەوەی میلاکاتی هەردوو هێزەکانی پشتیوانیی یەک و دوو تەواو بووە، بەم نزیکانە بڕیاری وەزارەت لەسەر ئەو بنیدە داڕێژراوە نوێیە دەردەچێت.

وەزارەتی پێشمەرگە لەمبارەیەوە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوە داوە كە کارزان شەقڵاوەیی بەڕێوەبەری پلاندانان و میلاکاتی وەزارەتی پێشمەرگە، ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی کۆڵۆنێڵ چارڵی راوێژکاری باڵای هێزەکانی بەریتانیا و کۆڵونێل مایک راوێژکاری هێزەکانی ئەمریکا و هەریەک لە راوێژکارانی باڵای سەربازی ئەڵمانیا و هۆڵەندا، لەگەڵ نوێنەرانی باڵای هێزەکانی پشتیوانیی یەک و دوو کۆبووەوە.

وەزارەتی پێشمەرگە لەبارەی کۆبوونەوەکەوە ئاماژەی بەوە کردووە كە تاوتوێی هەنگاوەکانی رێکخستنەوەی ئەو هێزانە کراوە کە دەخرێنە سەر وەزارەتی پێشمەرگە و هاوشێوەی وەزارەت میلاکاتیان رێک دەخرێتەوە.

هەروەها ژمارە و خشتەی میلاکاتی هەردوولا پەسند کراون و بڕیاریش دراوە لە چەند رۆژی داهاتوودا بەو رێکخستنە نوێیەی کراوە، فەرمانی وەزاری دەربکرێت.