فایزەر: ساڵێكی تر بارودۆخی جیهان ئاسایی دەبێتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

فایزەر: ساڵێكی تر بارودۆخی جیهان ئاسایی دەبێتەوە

ئەمڕۆ دووشەممە بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای فایزەر ڕای گەیاند پێشبینی دەكەن ساڵێكی تر بارودۆخی جیهان ئاسایی بێتەوە و ژیان بگەڕێتەوە بۆ دۆخی پێش هاتنی كۆرۆنا.

ئالبێرت بۆرلا بەرێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای فایزەر لە لێدوانێكیدا بۆ كەناڵی "سی ئێن بی سی" ڕای گەیاند كە زۆربەی پێشبینییەكان بەو ئاراستەیەن كە لە ئێستاوە تا یەك ساڵی دیكە بارودۆخ ئاسایی دەبێتەوە، بەڵام دوای تەواوبوونی پەتای كۆرۆنا جیهان ساڵانە پێویستی بە فاكسین دەبێت.

بۆرلا گوتیشی "گەڕانەوەی ژیان بە دۆخی ئاسایی مانای ئەوەی نییە كە كۆرۆنا بە تەواوی لەناو دەچێت، چونكە ڤایرۆسەكە بنبڕ نابێت، ڕەنگە لە داهاتوودا بۆ جۆرێكی دیكە خۆی بگۆڕێت، وەكو ئەوەی كە لە جۆری ئەلفا و دەلتا بینیمان".

هەروەها ئەوەی خستەڕوو كە ئێستا كۆمپانیاكەیان فاكسینێكی تازەی ئامادە كردووە كە تایبەتە بە منداڵانی تەمەنی نێوان (5-11) ساڵ، هەر كاتێك لەلایەن دەستەی گشتیی دەرمان و خۆراكی ئەمریكیەوە رەزامەندی لەسەر درا، ئەوا دەست بە دابەشكردنی دەكەن.