ئەمڕۆ تاڵیبان 16 بڕیاری نوێی بۆ قەدەغەكردنی ئازادییەكان دەركرد
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

ئەمڕۆ تاڵیبان 16 بڕیاری نوێی بۆ قەدەغەكردنی ئازادییەكان دەركرد

نابێ ئافرەت بەبێ سەرپۆش لە دەرەوە بێت یان مۆبایلەكەی كامێرای هەبێت

ئەمڕۆ دووشەممە بزوتنەوەی تاڵیبان كۆمەڵێك بڕیاری نوێی بۆ قەدەغەكردنی ئازادییەكانی تاك لە ئەفغانستان دەركرد، لەوانەش ڕێگرتن لە چوونە دەرەوەی ئافرەت بەبێ سەرپۆش، هەروەها قەدەغەكردنی مۆبایلی بە كامێرا لە ئافرەتان.

لە بڕیارە نوێیەكانی تاڵیباندا كە بە ناوی میرنشینی ئیسلامیی ئەفغانستانەوە دەرچووە، هاتووە كە نابێ چیتر هاووڵاتییانی ئەفغانستان لە جەژن و بۆنەكاندا دیاری بە یەكتری ببەخشن.

لەمبارەیەوە لیژنەی بانگەوازی ئیسلامی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی نجراب لە ویلایەتی كابیسای باكووری ڕۆژهەڵاتی كابول بەیاننامەیەكی دەركردووە و دەڵێ نابێ چیتر ئافرەت بە شێوەی ئەمریكی و فەرەنسی پرچیان شانە بكەن. هەروەها لەمەودوا پێویستە پیاوانیش لە كاتی نوێژكردن، كڵاوێك بكەنە سەریان.

لەمەودوا قەدەغەیە ئافرەت بەبێ سەرپۆش بچێتە دەرەوە، ئەگەر وا بكات ئەوا لێپرسینەوە لە سەرپەرشتیارە شەرعییەكانی دەكرێت، وەكو باوك و برا و دایكی.

نابێ چیتر ئافرەتان لە ئەفغانستان مۆبایلی بە كامێرایان هەبێت، ناشێ ئافرەت بەبێ سەرپۆش سواری ئۆتۆمبێل بێت، هەروەك ناشێ بچنە سەردانی ماڵانیش بەبێ سەرپۆش.

تاڵیبان هەروەها ڕای گەیاندووە كە هەڵگرتنی بابەتی بێڕەوشتی لەناو مۆبایلەكان قەدەغەیە، لەمەودواش پێویستە مەلای مزگەوتەكان ناوی ئەو كەسانەی گەڕەك بنووسێت كە نوێژ ناخوێنن.