وەزارەتی دارایی بڕیارێکی لەبارەی داهاتی وەزارەتێک دەرکرد
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

وەزارەتی دارایی بڕیارێکی لەبارەی داهاتی وەزارەتێک دەرکرد

 

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی لەبارەی رێژەی داهاتی کرێی پشکنین لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکان دەرکرد.

بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی دارایی کە وێنەیەکی بە (باسنیوز) گەیشتووە و واژۆی ئاوات جەناب نووری، وەزیری دارایی بەسەرەوەیە و تێیدا هاتووە: "رەزامەندین لەسەر خەرجکردنی کرێی پشکنین (اجور کشف) لێژنەی تایبەت بە (زەوی و زار، پاراستنی رووک، سامانی ئاژەڵی، باخداری) بەپێی سەرجەم بڕگەکانی رێنوێنیمان ژمارە 1ی ساڵی 2020".

هەروەها ئەوەش خراوەتە روو: "ئەم داهاتە رێژەی 25%ی وەک هاندان بۆ فەرمانبەرانی لێژنەکە خەرج دەکرێت و رێژەی 75%یش وەک داهاتی کۆتایی بۆ گەنجینەی حکوومەت تۆمار دەکرێت".