ئەمساڵ جووتیارانی سنە زیاتر لە 10 هەزار تۆن هەناریان بەرهەم هێناوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

ئەمساڵ جووتیارانی سنە زیاتر لە 10 هەزار تۆن هەناریان بەرهەم هێناوە

بەپێی زانیاریی گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی سنە پێشبینی دەکرێت ئەمساڵ جووتیاران لە باخە هەنارەکانی دەوروبەری سنە و بەتایبەتی ناوچەی هەورامان زیاتر لە 10 هەزار تۆن هەنار بەرهەم بهێنن.

مەهدی فەتحی، لەم بارەوە بە ماڵپەڕی (ئیسنا)ی ئێرانی گوتووە: "وەرزی ڕنینی هەنار لە نیوەی دووەمی مانگی خەرمانان (5ی9)وە دەستی پێ کردووە و کە هەزار باخەوانی سەرقاڵی بەرهەمهێنانی هەنارن و بۆ ماوەی 20 ڕۆژ بەردەوام دەبێت و باخەوانەنی دەوروبەری سنە و بەتایبەتی ناوچەی هەورامان 600 دۆنم زەوییان بە هەنار داچاندووە".

سەوڵاوا زیاترین بەرهەمی هەیە

ئاماژەی بەوەش داوە پێشبینی دەکرێت ئەمساڵ جووتیارانی سنە و دەوروبەری زیاتر لە 10 هەزار تۆن هەنار بەرهەم بهێنن و ناسراوترین جۆرەکانی هەنار لەم ناوچەیە بریتین لە: ملس، ڕوباب، خۆماڵیی هەورامان، شیرین و ساوە و شاری سەوڵاوا-ی سەر بە پارێزگای سنە لە بەرهەمهێنانی هەناردا پلەی یەکەمی لە ئاستی پارێزگا هەیە و گوندەکانی ژیوار، بڵبەر، سلێن و ناو زیاترین بەرهەمیان هەیە.

پیشەسازیی بۆ بەرهەمەکانی هەنار نییە

بە گوتەی مەهدی فەتحی بەهۆی نەبوونی کارگەی پیشەسازیی تایبەت بە بەرهەمەکانی هەنار، زیاتر لە 90٪ی ئەم ەبرهەمە بە شێوەی تازە و خاوی دەفرۆشرێت و بەکار دەهێندرێت و 10٪یشی بە شێوازی نەریتی کۆن لە گوندەکان دەکرێنە ڕوبە هەنار کە ئەم کارە هەم لەڕووی تەندروستیی کەلوپەلەکانەوە ستاندار نییە و زۆر جاریش زۆربەی بەرهەمەکە خەسار دەبێت.

فێستیڤاڵی ساڵانەی هەنار

No description available.

لەکۆی 600 دۆنم زەوی کە بە هەنار داچێندراون، 350 دۆنمیان لە گوندەکانی هەورامانی سەر بە شاری سەوڵاوان کە بە هەورامان تەخت ناسراوە و ساڵانە باخەوانانی ناوچەی هەورامان لە وەرزی ڕنینی هەناردا لە گوندی سلێن فێستیڤالێکی تایبەت بە هەنار بەڕێوە دەبەن کە خەڵکێکی زۆر تێیدا بەشداری دەکەن و هاوکات چەندین چالاکیی کولتووری تێیدا بەڕێوە دەچێت.

جیاواز لە گوندی سلێن، لە ناوچەی پاوە و گوندەکانی دەوروبەری ساڵانە فێستیڤاڵی تایبەت بە هەنار کە تێکەڵ بە دابونەریت و کولتووری خەڵکی ناوچەی هەورامان بووە، بەڕێوە دەچێت، بەڵام لە یەک دوو ساڵی ڕابردوودا بەهۆی پەتای کۆرۆناوە ئەم فێستیڤاڵانە بەڕێوە نەچوون.