نرخی بەرمیلێک نەوت لە 80 دۆلار نزیک دەبێتەوە کە بەهۆی پەتای کۆرۆناوە بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی بوو.
ئەمڕۆ دووشەممە 27-9-2021، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە مامەڵەکانی مانگی 11ـی ئەمساڵ، گەیشتە 79 دۆلار و 3 سەنت.
ئابووریناسان هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ زیادبوونی رێژەی خواست لەسەر نەوت و دابەزینی ئاستی بەرهەمهێنان، دەگەڕێننەوە.
بەهۆی سەرهەڵدانی پەتای کۆرۆنا لە کۆتایی ساڵی 2019، کە هەموو چالاکی و مامەڵە بازرگانییەکانی جیهانی راگرت، نرخی نەوت گەیشتە 16 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، کە کەمترین نرخی نەوتە لە 30 ساڵی رابردوو.