بڕیارە كەناڵی پەخشی نێتفلیكس فیلمێكی دۆكیۆمێنتاری لەسەر خانمە گۆرانیبێژی پۆپی ئەمریكی بریتنی سپیرز بڵاو بكاتەوە.
ئەم فیلمە بەناوی “Britney vs. Spears” بەرهەم هاتووە و بڕیارە لە رۆژی 28ی ئەم مانگە لەسەر كەناڵەكە پەخش بكرێت.
كاتی بڵاوكردنەوەی ئەم فیلمە قسە و باسێكی زۆری دروست كردووە، چونكە وادەی بڵاوكردنەوەی رۆژێك پێش دادگاییكردنەكەی دێت و بڕیارە رۆژی 29ی ئەم مانگە لەسەر تۆمەتی بەكارهێنانی توندوتیژی بریتنی دادگایی بكرێت.
بەشێك لە ناوەرۆكی ئەو فیلمە باس لەو ململانێیە دەكات كە لە نێوان بریتنی و باوكیدا لەسەر وەسیەتنامەكەی دروست بووە.