جەستەت دوای نەخواردنی شەکر چی بەسەر دێت؟
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

جەستەت دوای نەخواردنی شەکر چی بەسەر دێت؟

 

پزیشکان و پسپۆڕان هەمیشە هۆشداریی ئەوە دەدەن، پێویستە پارێز بکەن لە خواردنی خۆراکی شیرین، یاخود شەکر، لەڕاستیدا بە نەخواردنی شەکر و خۆراکی شیرین سوودێکی زۆرت بە خۆت گەیاندووە، وەک دەگوترێ پاش ماوەیەک جەستە ئاڵوگۆڕی جدیی بەسەردا دێت.

پزیشکان بۆ گۆڤاری تەندروستیی (سێو) ئاڵوگۆڕەکان ئاشکرا دەکەن و دەڵێن: "دوای نەخواردنی خۆراکی شیرین، تەندروستیی دڵت مسۆگەر دەبێت، پەڵە و زیپکەکانی سەر پێستت نامێنن، ئەگەر پێشتر کێشەی کەمخەویت بووە، ئەم کێشەیەشت چارەسەر دەبێت و ئاستی وشیاریشت زۆر دەبێت".

لەکۆتاییدا جەخت دەکەنەوە، پارێزکردن لە خۆراکی شیرین، رێگاچارەیەکە بۆ کێشەی قەڵەوی و کەمکردنەوەی کێش.