پارەی وانەبێژان خەرج دەکرێ
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

پارەی وانەبێژان خەرج دەکرێ

 

بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی ڕانیە ئاشكرای دەكات، پارەی مانگی سێی مامۆستایانی وانەبێژ دابەش دەكرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە 26/9/2021، بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ڕانیە، لە ڕاگەیاندراوێكدا کە کۆپییەکی بە (باسنیوز) گەیشتووە و تێیدا هاتووە: "ئاگاداری سەرجەم بەڕێوەبەری قوتابخانە بنەڕەتییەکان و خوێندنگا ئامادەییەکانی سنووری پەروەردەکەمان دەکەین، سبەینێ دوو شەممە 27/9/2021، کاتژمێر 9:30 سەردانی ژمێریاری وانەبێژی بکەن".

ئەوەشی خستووەتە ڕوو: "پارەی وانەبێژی بۆ مانگی سێی 2021ی مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو خەرج دەكرێت".

زیاتر لە 18 هەزار مامۆستای وانەبێژ هەیە و حکوومەتی هەێمی کوردستان مانگانە بەپێی بەشە وانە پارەیان بۆ خەرج دەکات.