بەریتانیا كارەبا لە مەغریبەوە ڕادەكێشێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

بەریتانیا كارەبا لە مەغریبەوە ڕادەكێشێت

درێژترین هێڵی گواستنەوەی وزەی كارەبا لە جیهان دادەمەزرێنێت

حكوومەتی بەریتانیا درێژترین هێڵی گواستنەوەی وزەی كارەبا لە وڵاتی مەغریبەوە ڕادەكێشێت، بۆ بەدەستهێنانی بڕی 10.5 گێگاوات كارەبا لەو وڵاتە، پرۆژەكەش نزیكەی 22 ملیار دۆلاری ئەمریكی تێدەچێت.

ئەمڕۆ یەكشەممە كۆمپانیای "ئێكس ڵینكس" بڵاوی كردەوە حكوومەتی بەریتانیا پلانی داناوە بۆ بنیاتنانی درێژترین هێڵی وزە لە جیهان، بۆ گواستنەوەی وزەی كارەبا لە مەغریبەوە، ئەمەش دوای وەبەرهێنانی وزەی كارەبا لە وزەی خۆر و وزەی با لەم وڵاتە عەرەبییەدا.

بەپێی كۆمپانیاكە، بەریتانیا هێڵی گواستنەوەی وزەكە لەژێر دەریاوە ڕادەكێشێت و درێژییەكەی دەگاتە سێ هەزار و 800 كیلۆمەتر، بڕی 21.9 ملیار دۆلاری تێدەچێت.

هەروەها ئاژانسی هەواڵی "بلومبێرگ"یش بڵاوی كردەوە كە هێڵی كارەبایەكە بڕی 10.5 گێگاوات كارەبا لە كێڵگەی گەورە و بەرفرەوانی بەرهەمهێنانی كارەبا لە وزەی خۆر و وزەی با لە مەغریبەوە دەگوازێتەوە بۆ بەریتانیا.

كۆمپانیای ئێكس ڵینكس بڵاوی كردووەتەوە كە ئەم پرۆژەی بەرهەمهێنان و ڕاكێشانی وزەی كارەبایە لە توانایدا دەبێت لە ساڵی 2029ەوە، وزەی كارەبا بە حەفت ملیۆن ماڵ بدات لە بەریتانیا.