چەركەسەكانی عێراق بۆ یەكەم جار بە كاندیدێك بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمان دەكەن
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

چەركەسەكانی عێراق بۆ یەكەم جار بە كاندیدێك بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمان دەكەن

ئەحمەد كەتاو دەیەوێ ببێتە نوێنەری داغستانی و شیشانییەكان

بۆ ئەم هەڵبژاردنەی پەرلەمانی عێراق، پێكهاتەی چەركەس بۆ یەكەم جار بە كاندیدێك بەشداری ململانێ سیاسییەكە دەكەن و بە نیازن لە پەرلەمانی داهاتوودا نوێنەرێكیان هەبێت.

ئەحمەد كەتاو یەكێك لە سەركردەكانی چەركەس لە عێراق، بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمان، لە سنووری پارێزگای كەركووك خۆی كاندید كردووە، ئەمەش یەكەم جارە كەسێك وەك نوێنەری پێكهاتەی نەتەوەیی چەركەس بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق كاندید بكرێت.

لەمبارەیەوە كەتاو لە لێدوانێكدا بۆ تۆڕی هەواڵی "رووسیا تودەی"، ئاماژەی بەوە كردووە كە یەكەم كاندیدی نەتەوەی چەركەسە و دەیەوێ عێراقییەكان لە هەبوونی نەتەوەی چەركەس ئاگەدار بكاتەوە، چونكە پێیوایە هێشتا زۆرێك لە عێراقییەكان هیچ لەبارەی چەركەسەوە نازانن.

هەروەها ئاماژەی بەوە كردووە كە دەرچوونی لەم هەڵبژاردنەدا دەبێتە هۆی هەمەڕەنگتربوونی پەرلەمانی عێراق و زیادبوونی نوێنەری پێكهاتەیەكی تری وڵاتەكە لەناو هۆڵی پەرلەماندا.

كاندیدە چەركەسییەكە دەڵێ چاوی لەوەیە ببێتە نوێنەری چەركەس و شیشانی و داغستانییەكان لە پەرلەمانی نوێی عێراقدا.

هەروەها دەڵێ چەركەس، شیشانی و قەفقازییەكان بەر لە پێنج ساڵ ڕێككەوتوون لەسەر ڕاگەیاندنی ناوێكی یەكگرتوو بۆ خۆیان كە ئەویش قەفقازە.

جێی باسە ژمارەی چەركەسییەكان لە عێراق بە 50 هەزار كەس مەزەندە دەكرێت، لە دوای ساڵی 1864ی زایینییەوە لە رووسیای قەیسەری دەربەدەری توركیا كران، لەوێشەوە لەلایەن دەوڵەتی عوسمانییەوە بەسەر ئوردن، سووریا و عێراقدا دابەش كران.