کازمی پەیامێک لەبارەی وەرگرتنەوەی کارتی دەنگدان ئاراستەی هاووڵاتییان دەکات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

کازمی پەیامێک لەبارەی وەرگرتنەوەی کارتی دەنگدان ئاراستەی هاووڵاتییان دەکات

 

مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق پەیامێکی ئاراستەی هاووڵاتییان کرد و داوایان لێ دەکات پەلە بکەن لە وەرگرتنەوەی کارتی دەنگدان.

ئەمڕۆ یەکشەممە 26/9/2021، کازمی لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا رایگەیاندووە: "گەلی ئازیزی قوربانیدەرمان، داواتان لێ دەكەم پەلە بكەن لە دەستخستنی كارتی دەنگدان لەپێناو ئایندەی خۆتان و ڕۆڵەكانتان، دەنگی ئێوە سپاردەیە و بەفیڕۆی مەدەن".

دەشڵێت: "ئەوانەی هەوڵی چاكسازیی و گۆڕانكاری دەدەن بەرەو باشتر، دەبێت بەشدارییەكی فراوان لە هەڵبژاردندا بكەن، دەنگی ئێوە ئایندەی عێراقە".