عێراق.. 38 کەسی دیکە بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست دا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

عێراق.. 38 کەسی دیکە بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست دا

وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی عێراق لە بەیاننامەیەکدا دوو هەزار و 139 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند.

ئەمڕۆ یەکشەممە 26/9/2021، وەزارەتی تەندروستیی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، لە 24 کاتژمێری رابردوو دوو هەزار و 139 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرتاسەری عێراق و هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە و سێ هەزار و 658 کەسیش چاکبوونەتەوە، 38 کەسیش گیانیان لە دەست داوە و کۆی گشتیی تووشبووانیش گەیشتە یەک ملیۆن و 993 هەزار و 767 کەس.

هەروەها ئەوەش خراوەتە روو، کە لە کۆی گشتیی تووشبووانی ئەم ڤایرۆسە یەک ملیۆن و 896 هەزار و 71 کەس چاک بوونەتەوە و 22 هەزار و 110 کەس کەسیش گیانیان لە دەست داوە.