لە خانەقین ساڵوه‌گه‌ڕی ریفراندۆم بەرز راگیرا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

لە خانەقین ساڵوه‌گه‌ڕی ریفراندۆم بەرز راگیرا

 لە خانەقین چوارەمین ساڵوه‌گه‌ڕی ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی ریفراندۆمی سەربەخۆیی هه‌رێمی كوردستان بەرز ڕاگیرا.

ئەكبەر حەیدەر، جێگری بەرپرسی لقی 15ی خانەقینی پارتی دیموكراتی كوردستان، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ یەكشەممە 26/9/2021، چوارەمین ساڵوه‌گه‌ڕی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستانمان لە ناحیەی قۆڕەتووی سەر بە قەزای خانەقین كردەوە.

گوتیشی: لەو بۆنەیەدا كۆمەڵێك گوتار پێشكەش كران، لەسەر گرنگیی ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان و گرنگیی بەشداریكردنی خەڵكی ناوچە كوردستانییەكان، بەتایبەت خانەقین لە بەشداریكردنیان له‌ ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان.

هاوكات لەو بۆنەیەدا دیاری حوسێن، جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی كەركووك – گەرمیانی پارتی، گوتارێكی پێشكەش كرد و ڕایگەیاند، بەداخەوه‌ ئەو ئاڵایانەی كوردستان كە لە ناو شاری خانەقیندا دەشەكانەوە، بەهۆی خیانەتی 16ی ئۆكتۆبەری 2017ەوە وەك پێشتر نییە، بۆیە شانازی بەخۆتانەوە بكەن خانەقینییەكان ئێوە لە پێشی هەمووانه‌وه‌ن و زیادەڕەوی ناكەم لەم قسەیەم، با خەڵك بڕوات ئێستا دۆخی خانەقین ببیننن و خوێنی شەهیدەكانمان ببینن، بۆیە دەبێ ماندوو نەبن و بەردەوام بن لە كوردایەتیی خۆتان تاگەیشتن بە ئامانجە گەورەكەمان.

هەر لەو گوتارەیدا دیاری حوسێن ئەوەشی گوت، خەڵك دەنگ بە كاندیدەكانی پارتی بدەن و یەكەم جاریشە وەك پارتی لە خانەقین بە یەك لیست دادەبەزین، چونكە كاندیدەكانی پارتی دەتوانن خزمەت بە خەڵك بكەن و لە رێبازی كوردایەتی لانادەن.

No description available.

 

No description available.

 

No description available.