ئاگادارییەك لە وەزارەتى خوێندنى باڵاوه‌ بۆ دەرچوانى دوانزەى ئامادەیى
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

ئاگادارییەك لە وەزارەتى خوێندنى باڵاوه‌ بۆ دەرچوانى دوانزەى ئامادەیى

 وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى وشه‌ی تێپه‌ڕو نهێنی (پاسۆرد و یوزه‌رنه‌یم)ى بۆ سەرجەم دەرچوانى قۆناغى دوانزە ئامادە کرد و ئاراستەى وەزارەتى پەروەردە و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیى ئەزموونەکان کرا.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 26/9/2021، عەباس ئەکرەم، وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند: دواى هەوڵەکانى وەزارەت و ناوەندى وەرگرتن، وشه‌ی تێپه‌ڕو نهێنی (پاسۆرد و یوزه‌رنه‌یم) بۆ سەرجەم دەرچوانى دوانزەى ئامادەیى ئامادە کرا و دوێنێ ڕه‌وانه‌ی وەزارەتى پەروەردە/ بەڕێوەبەرایەتى گشتیى ئەزموونەکان كرا.

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، داوا لە دەرچوانى پۆلی دوانزەى ئامادەیى دەکات لەم هەفتەیەوە دەتوانن خۆیان سەردانى خوێندنگەکانیان بکەن بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی وشه‌ی تێپه‌ڕو نهێنی (پاسۆرد و یوزه‌رنه‌یم)، وتیشی پێویستە دەرچوان بەباشى پاسۆرد و یوزەرنەیمەکانیان بپارێزن، چونکە دواتر لەڕێگەى ئه‌و (پاسۆرد و یوزەرنەیم)ـه‌وه‌‌ دەتوانن (زانکۆلاین) پڕبکەنەوە.

لەبارەى کاراکردنى زانکۆلاین بۆ دەرچوانى دوانزەى ئامادەیى، وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند: لە چەند رۆژى داهاتوودا زانکۆلاین بۆ دەرچوانى دوانزەى ئامادەیى کارا دەکرێت و پێش کاراکردنیشى لە ڕاگەیەنراوێکى رۆژنامەوانیدا وردەکارییەکەى بۆ دەرچوان دەخرێتە ڕوو.